فه رھه نگی کوردی

مۆستەفا حەمێ, دەنگبێژە بەناوبانگ و دەنگ

رۆناھئێا دل / مۆستەفا بروکی میلان ناسراو بە مۆستەفا حەمێ لە خێڵی بروکی ، لە دایکبووی 1338  ، لادێی ناور سەر بە ناوچەی چاڵدران لە باکووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە لە دەنگبێژە بەناوبانگ و دەنگ خۆشەکانی ئەم ناوچەیە بە حساو دێت.
مۆستەفا دەنگبێژی لە تەمەنی دوانزە ساڵان لە لای خوالێخۆشبوو باوکی حەمید حەمێ فێر بوو......

باوکی لە لادێی ناور بە ئیشی کشت و کاڵ و مەڕ داری سەرقاڵ بوو....
مۆستەفا هەر لە مناڵیەوە هەستێکی خاوێنی هەبوو و هەمیشە لە لەگەڵ باوکی لە دیوەخان و کۆڕەکان ئامادە بووەو گۆرانیەکانی باوکی لە بەر ئەکرد و هەموو کات دووپاتیانی دەکردەوە...
هەر زوو سەرنجی باوکی ڕاکێشا و بە تەشوێقی باوکی مێهرەبانی و برادەرانی ئیشی دەنگبێژی درێژە دا.......

 

 

ساڵی1361 ساڵێکی باش بۆ مۆستەفا نەبوو چۆن باوک و مامۆستای خۆشەویستی لە دەس دا. ئەو عاشقی دەنگی شەکرۆیە بەڵام ئەڵێت : لە دەنگی زاهرۆ کاریکەری وەر گرتووە و زیاترین کاریگەریی بە سەریەوە بووە....
لە تەمەنی بیس ساڵی دا بە هاوکاری و هاویاری یەکێک لە برادەرانی نزیکی بە نێو حەسەن ئیسلام بۆ بینینی شەکرۆ لە قەرەیازمووش رۆیشت......
شەکرۆ پێی ئەڵێت دەبێ بخوێنێ و ئەو لە لای شای دەنگبێژان دەس دەکات بە خوێندن . شەکرۆ تەشوێقی دەکات بە درێژە دانی کار و ئەم چاو پێکەوتنە کاریگەریی زۆری بە سەریەوە دەبێت.
ئێستاکە ئەو خەریکی مەڕداری و کشت و کاڵە و لە میلکانی خۆی دەژیت.
خەڵک لە دەنگ ئاوازی خۆش ئەم دەنگبێژە چێژ دەبەن و هەمووکات داوای لێ دەکەن گۆرانیان بۆ بڵێت.
تا ئێستا شێعری چل گۆرانی خۆی گوتوویە و زۆریک لە ئاوازی دەنگبێژەکانی دیکەی بە شێوازێکی نوێ دووپات کردوەسەوە. لە ساڵی 1371 بیس و یەک شریتی زەبت کردووەو لە خزمەت لایەنگرانی دایناوە.لە گۆرانیە کانی مۆستەفا کە شێعر و ئاهەنگ هی خۆیەتی ئەمانەن:
۱-وڵات
2-گولا ناور
3-مخور
4-خاڵۆ
5-ئەز خەیدەم
6-من چ کوت دلێ تە ژ من مایە
7-ئەز گوڵم
ئاواز گەلێک کە بە شێوازێکی نوێ خوێندوویەتی و یان دووپاتیانی کردووەسەو:
1-دەروێش عەودی
2-دەلۆلۆ
3-ماڵا سەیدۆ
4-سەید خان
5-جەماڵی مۆستەفا
6-ئاسیایێ
7-یار یار فەلەک


Add comment


Security code
Refresh